٢٧ کانونی یەکەم ٢٠٢١ - ١٣:٣٤
تووشبوونی ڕۆژانە 150هەزار ئەمریکایی بە ئۆمیکرۆن

ڕاوێژکاری باڵای تەندروستیی کۆشکی سپی وشداریدا شەپۆلی جۆری نوێی کۆرۆنا لە وڵات ڕوو لە پەرەیە و ڕۆژانە 150 هەزار کەس تووشی ئومیکرۆن دەبن

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئانتونیو فائۆچی ڕۆژی یەکشەمە  لە وتووێژێکدا وتی: ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو بە شێوەی مام ناوەندی ڕۆژانە 150هەزار حاڵەتی تووشبووی تومارکردووە و ئەوئامارەش بە ئەگەری زۆر دەچێتە سەرەوە . بەرز بوونەوەی ئاستی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بووەتە هۆی هەڵوەشانەوەی گەشتە ئاسمانیەکان لە ڕۆژانی کریسمەس دا .

هەواڵدەریی ڕویترزیش باسیکرد لە   هەڵوەشانەوەی هەزار گەشتی کۆمپانیا ئەمریکیەکان بە هۆی پەرەی بەربڵاوی ئومیکرۆن وکەم بوونی راژەکاریی گەشتەکان .

ئەوە  سێهەمین ڕۆژی بە دوای یەکە کە  گەشتەکانی کومپانیا ئەمریکییەکان بە هۆی نیگەرانی لە پەرەی بەربڵاوی ئۆمیکرۆن هەڵدەوەشێتەوە و بە ئەگەری زۆر لە ڕۆژانی داهاتووش دا زۆرتر دەبێت .

342/